توركیا تره‌مپ ئیحراج دەكات

هەواڵ / جیهان :: 24/03/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاش ئەوەی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا رزگاركردنی تەواوی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعشی لە سوریا و عێراقدا راگەیاند، توركیا رایگەیاند: تەنیا سوپای توركیا راستەوخۆ شەڕی كردووە دژی رێكخراوی داعش.


وەزارەتی بەرگری توركیا دوێنێ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سوپای توركیا لە 24ی ئابی ساڵی 2016دا كردەوەی سەربازی دژی داعش دەستپێكردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنور و هاوكاریكردن لە گەڕاندنەوەی پەنابەرە سورییەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەیاننامەكە دەڵێت: "ئەو كردەوە سەربازییە ئامانجەكەی خۆی پێكا و چەندین شاری گرنگی لە باكوری سوریا ڕزگار كرد". 

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژه‌شده‌دات: "وڵاتەكانی تر تا ئەندازەیەكی زۆر هەر پشتیان بە هێزی ئاسمانی بەستووە و تەنیا هێزە چەكدارەكانی توركیا راستەخۆ شەڕیان دژی داعش كردووە". 

ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "هێزەكانمان بەشداربوون لە گەڕاندنەوەی 320 هەزار هاوڵاتی سوری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure