هەدەپە گردبونەوەیەک لە ئەستەنبوڵ سازدەکات

هەواڵ / کوردستان :: 24/03/2019‌ :: 164‌ جار بینراوە
لۆگۆی هەدەپە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) به‌نیازه‌ گەورەترین گردبونەوەی جەماوەری لەشاری ئەستەنبوڵی توركیا ئەنجامبدات و بڕیارە چەند كاتژمێرێك بەردەوام بێت و چاوەڕوانیش دەكرێت هەزاران هاوڵاتی كورد و تورك بەشداری بكەن. 


عەباس جوڵەمێرگی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) (ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئازارى 2019) بە دواڕۆژی وت: دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا هەدەپە گەورەترین گردبونەوەی جەماوەری رێکدەخات و تا ئێوارە بەردەوامدەبێت. 

ئاماژەی بەوەشدا: پێشبینی و چاوەڕێ دەكەین كە هەزاران هاوڵاتی كورد و توركی دانیشتوی ئەستەنبوڵ بەشداری لەو گردبونەوەیەدا بكەن. 

ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە باسی لەوەشكرد: ئەو گردبونەوەیە بە بەشداری ژمارەیەك هونەرمەندی كورد و تورك و هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی هەدەپە بەڕێوەدەچێت. 

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure