دوایین زانیاری لەسەر ئەبوبەكر بەغدادی ئەمیری داعش

هەواڵ / جیهان :: 24/03/2019‌ :: 1972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق دەڵێت: "ئەبوبەكر بەغدادی چەندین جار هەوڵی داوە بۆ عێراق هەڵبێت و لەئێستاشدا نە لە عێراقە و نە لە شارۆچكەی باغۆزی سوریا".

بەگوێرە راپۆرتی ئەفكار نیوزی ئێرانی، سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی كە ناوی ئاشكرا نەكردووە، وتوویەتی: "بەغدادی ئەمیری داعش لە باغۆزی سوریا نییە،  بەڵام چەندینجار پێش هێرشی هێزەكانی هەسەدە چووەتە ئەو سوریا".

بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسە عێراقییە: ئەمیری داعش لە ناوچەیەكی دیكەی سوریایە و چەندینجار هەوڵیداوە بێتە عێراق، بەڵام فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و حەشدی شەعبی لە سنوورەكانی هەردوو وڵات رێیان بەهاتنی بۆ عێراق نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە روونیدەكاتەوە، بەغدادی شێوە و رواڵەتی خۆی گۆڕیوە، ریشی كورت كردووەتەوەو رەنگەكەی گۆڕیوە بە سوور و بەهۆی بێ جوڵەییشی لەم دوو ساڵەدا قەڵەوتر بووەو زۆربەی كات بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی یان بە تاكسی هاتووچۆ دەكات.

ئەو بەرپرسە ئەمنییە عێراقییە دەشڵێت: "هەواڵگری و زانیاری روسیا سوورە لەسەر ئەوەی کە بەغدادی كوشتووە، بەڵام داعش تائێستا ئەو هەواڵەی پشتڕاستنەكردووەتەوە".

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە