ئەمڕۆ پارتی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 24/03/2019‌ :: 454‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتیی لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە هەولێر کۆببنه‌وه‌ و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ وه‌ڵامی پارتی بۆ یه‌كێتیی، له‌باره‌ی پشكی یه‌كێتیی له‌ كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتیی هه‌مان تەوەری کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووی ده‌بێت.

هیواشی خواست کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆ یەکلاکەرەوە بێت و کۆتایی بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بهێنرێت و بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ندامانی شاندی هه‌ردوولا نه‌هاتووه ‌و چاوه‌ڕوانن پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌ڵامێكی ڕوونی هه‌بێت له‌باره‌ی پاكێجی داواكارییه‌كانی یه‌كێتیی بۆ كابینه‌ی داهاتوو.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure