ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رۆكی وڵاتێكی تر ده‌كات
هەواڵ / جیهان :: 24/03/2019 :: 1098 جار بینراوە
دواڕۆژ
جۆن بۆڵتۆن راوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دانێڵ ئۆرتیگا سه‌رۆكی نیگاراگوا "بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نامێنێته‌وه"، چونكه ده‌بێت باجی ئه‌وه بدات كه سه‌ركووتی ئۆپۆزسیۆنی كردووه.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "سۆسیالیستی له هه‌موو جیهاندا گه‌یشتووه‌ته كۆتایی، بۆ نموونه له فه‌نزوێلا و نیگاراگوا و كوبا".
له دواى سه‌رۆكی فه‌نزوێلا، ئه‌مه دووه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی تر كه ئه‌مریكا دژایه‌تی ده‌كات.
نیگاراگوا گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته، به‌ڵام شه‌ش ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه، به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌وڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه‌و به ده‌ست ململانێ و ناكۆكی ناوخۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ربۆیه دۆخێكی ئابوری سه‌ختی هه‌یه. له 1912 - 1933 له ژێر داگیركرای ئه‌مریكادا بووه.
دانێڵ ئۆرتیگا ماوه‌ى 12 ساڵه سه‌رۆكی نیگاراگوایه، هه‌ر له‌وكاته‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست ئه‌مریكا دژایه‌تی كردووه‌و پێی وتووه كه‌سێكی دیموكراتخواز نییه.
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد