گه‌شتوگوزارى سلێمانى ژماره‌ى هاتنی گه‌شتیارانى ئاشكراكرد

هەواڵ / ئابوری :: 24/03/2019‌ :: 347‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكراى ده‌كات بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە 115 هەزار گەشتیار روویان لەپارێزگای سلێمانی کردووە.


ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: تا دوێنێ شه‌ممه‌ 115 هەزار گه‌شتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە.

شوانى زیادبوونی گەشتیارانیشی بۆ دوو هۆکار گەڕاندەوە و وتی: "یەکەم سازکردنی دیداری گەشتیاری لەمانگی رابردوو 200 کۆمپانیایان بانگهێشت کردبوو، لەوەش 105 کۆمپانیایان ئامادەییان بۆ کارکردن لەگەڵیان نیشاندابوو".

بەوتەی شوانی، هۆکاری دووەمیش لابردنی رسومات بووە لەسەر هاتنى گەشتیارانی ئێرانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە ساڵی رابردوو نزیکەی هەزار گەشتیاری ئێرانی روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بەڵام ئەمساڵ تائێستا 10 هەزار گەشتیاری تێپەڕاندووە.

پ: س.م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure