ئایا توندڕه‌وى بزنسه‌؟

هەواڵ / جیهان :: 24/03/2019‌ :: 119‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پاش هێرشه‌كه‌ى نیوزیله‌ندا ئێستا كۆمه‌ڵێك پێگه‌ى زه‌به‌لاحى وه‌ك ئه‌مازۆن و یوتیوب و فه‌یسبووك به‌وه‌ تۆمه‌تبارده‌كرێن كه‌ قازانج و ده‌ستكه‌وتى دارایى زۆریان به‌دیهێناوه‌ له‌ ئاكامى بڵاوكردنه‌وه‌ و نمایشكردنى بابه‌تگه‌لێك كه‌ هانده‌رن بۆ توندڕه‌ویى و ره‌گه‌زپه‌رستى.

 
بۆ نموونه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزیله‌ندا ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ى له‌ كتێبێكه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ كه‌ پێگه‌ى ئامازۆن ده‌یفرۆشێت و له‌ ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ تاوانه‌كه‌ بكات و راسته‌وخۆ له‌ فه‌یسبووك بڵاویبكاته‌وه‌ و پاشان به‌كارهێنه‌رانى تویته‌ر و یوتیوب چه‌ند بڕگه‌یه‌كى لێ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

تارنت، تۆمه‌تبارى تاوانه‌كه‌ى نیوزیله‌ندا ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌ ئیلهامبه‌خشه‌كانم بریتییه‌ له‌ ئه‌ندێرس بریفیكس، ئه‌و موحافیزكاره‌ توندڕه‌وه‌ى كه‌ ساڵى 2011 له‌ كوشتارێكى گه‌وره‌دا 60 ئه‌ندامى پارتى كارى نه‌رویجى كوشت. بریفیك چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى، مانیفیستۆیه‌كى له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 1500 لاپه‌ڕه‌یه‌ و باسى هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانى ئه‌و تاوانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت مه‌به‌ست لێى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕێكى ناوخۆیه‌ له‌ ئه‌وروپادا كه‌ ده‌یان ساڵ به‌رده‌وام بێت و سه‌رئه‌نجام موسڵمانان له‌ ئه‌وروپادا ده‌رده‌كرێن.

سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م مانیفیستۆیه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئه‌مازۆندا نرخه‌كه‌ى ته‌نیا 2 یورۆیه‌.
 
پسپۆڕان ده‌ڵێن مه‌حاڵه‌ بتوانرێت رێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ كتێبانه‌ بگیرێت چونكه‌ هیچ پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى ناتوانێت ناوه‌ڕۆكى هه‌موو كتێبه‌كانى بخوێنێته‌وه‌.

ده‌شڵێن هیچ كه‌سێكى ئاسایى به‌بێ كاریگه‌رییه‌كى ده‌ره‌كیى نابێت به‌ توندڕه‌و و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ له‌ ئینته‌رنێتدا ده‌سته‌به‌ركراوه‌.

فه‌یسبووك و یوتیوب ده‌ڵێن پاش تاوانه‌كه‌ى نیوزیله‌ندا ناچاربوون زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ڤیدیۆ بسڕنه‌وه‌ له‌كاتی هه‌وڵداندا بۆ داونلۆدكردنیان، جگه‌ له‌ سڕینه‌وه‌ى 300 هه‌زار ڤیدیۆى تر كه‌ داونلۆد كرابوون و بڵاوبووبوونه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژى تاوانه‌كه‌دا.

بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار:
راستڕه‌وى توندڕه‌و.. ناوه‌رۆك و ئامانجه‌كانى



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە