له‌ (مالی) 60 كه‌س كوژران‎

هەواڵ / جیهان :: 23/03/2019‌ :: 147‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌ وڵاتی مالی 60 شوان له‌ هێرشێكى "تیرۆریستیدا" كوژران.


ئاژانیشى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار نزیكه‌ی 60 شوان-یان له‌ گوندی (ئۆگۆساگۆو)ى ناوه‌ڕاستی (مالی) كوشتووه‌.

به‌پێی وته‌ی مۆولایی گوێندۆ،ی پارێزه‌ری شارۆچكه‌یه‌كی نزیك گونده‌كه‌ ئه‌مه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كوشنده‌ترین هێرش داده‌نرێت كه‌ كرابێته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌.

به‌پێى ئاژانسه‌كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن "گروپێكی تیرۆرستییه‌وه‌" بووه‌ كه‌ ده‌كرێت سه‌ر به‌ (ئه‌لقائیده‌) بێت.

مالی ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه‌.

له‌ پاش هێرشه‌كه‌ش گروپه‌كه‌ رایگه‌یاند: ئه‌م هێرشه‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ سوپاى مالی و چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه‌. 

و: كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure