نرخى دراوه‌كان له‌ داخستنى بازاڕدا.. لیره‌ى توركى به‌رده‌وامبوو له‌ دابه‌زین

هەواڵ / ئابوری :: 23/03/2019‌ :: 2688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێران سه‌قامگیر و لیره‌ى توركیش دابه‌زى.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌ هه‌مان نرخ بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.250 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.250 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.315.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.315.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.325.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 576 لیره‌.
-  دوێــنێ هه‌یــنى: 100 دۆلار به‌ 570 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure