ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی دیجله‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستانی :: 23/03/2019‌ :: 660‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراق سه‌باره‌ت به‌ رووداوی نوقمبوونی به‌له‌مه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی روباری دیجله‌ له‌ موسڵ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ئاشكرایده‌كات: ئه‌وان مۆڵه‌تیان به‌و شوێنه‌ گه‌شتیارییانه‌ نه‌داوه‌ و سه‌ر به‌ میلاكی ئه‌وانیش نین.


ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراق (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی ئازاری 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌پێناو روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و دوورگه‌یه‌ی كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ی تیادا روویداوه‌، له‌سه‌ر میلاك و موڵكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار نییه‌، به‌ڵكو سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌، له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌ینه‌واوه‌ دراوه‌ته‌ وه‌به‌رهێنان، هیچ موڵه‌تێكی كاركردنی گه‌شتیاری نه‌دراوه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و به‌له‌مه‌ به‌تایبه‌ت، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاره‌وه.

داواشده‌كات: دامه‌زراوه‌ و ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ پارێزگاكان هه‌موو ئه‌و شوێنه‌ گه‌شتیارییانه‌ دابخه‌ن كه‌ كاری گه‌شتیاری ده‌كه‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار.

داوا له‌ هاوڵاتیان وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌كات: سه‌ردانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بكه‌ن، بۆ ئاگاداربوون له‌ رێنمایی و چوارچێوه‌ كارپێكراوه‌كانی كاری گه‌شتوگوزاری، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پارێزگاریكردن له‌ موڵكه‌ گشتییه‌كان.

 پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure