وه‌زاره‌تی دارایی لەبەرژەوەندی فەرمانبەران بڕیارێکی دەرکرد

هەواڵ / کوردستانی :: 23/03/2019‌ :: 35785‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


جگه‌ له‌ مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه‌یان كردوه‌، ده‌توانن مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.


به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و جێبه‌جێكردنی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ پێدانی مۆڵه‌تی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی، مۆڵه‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌ و به‌چه‌ند مه‌رجێك بووه‌، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ سه‌رپشك ده‌كات كه‌ مۆڵه‌تیان كردووه‌، جگه‌ له‌ مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.

(ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی ئازاری 2019)، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی بێمووچه‌یان كردوه‌، ده‌توانن پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یان ته‌واوبێت، هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه‌.

وتیشی: "بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه‌، جگه‌ له‌ مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م كۆتاییهاتووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته‌كه‌یان ده‌ستبه‌كارببنه‌وه‌".

 له‌ 3ی شوباتی 2016، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ جێبه‌جێكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و له‌ 8ی ئازاری 2019، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure