عادل عه‌بدولمه‌هدى گه‌یشته‌ میسر

هەواڵ / عێراق :: 23/03/2019‌ :: 246‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌یه‌كه‌مین سه‌ردانیدا بۆ ده‌روه‌ى عێراق، دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (23ى ئازارى 2019) گه‌یشته‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر، بڕیاره‌ چاوى به‌ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌وێت.


نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد: سه‌رۆك وه‌زیران به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر و له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوان شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م شاى ئوردن و میسر به‌شدارى ده‌كات، كه‌ بۆ گفتوگۆى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ڵێت: "سه‌رۆكى حكومه‌ت چاوى ده‌كه‌وێت به‌ مسته‌فا مه‌دبولى سه‌رۆك وه‌زیرانى میسر كه‌ له‌ پێشوازى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقدا بوون، هه‌روه‌ك چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجامده‌دات له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌یدا كه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure