له‌ سلێمانى ژنێك به‌چه‌قۆ كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 23/03/2019‌ :: 5736‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڕه‌كى مامه‌یاره‌ ژنێكى عه‌ره‌ب به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌و كه‌سێكیشیان به‌گومانى رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركردووه‌.


نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ئه‌مڕۆ 23ى ئازارى 2019 به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: دوێنێ له‌ گه‌ڕه‌كى مامه‌یاره‌ ژنێكى عه‌ره‌بى ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ ماڵى خۆیدا به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌و كه‌سوكاریشى گومانیان له‌ كه‌سێكى نزیكى خۆیان هه‌بووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ناوبراو روونیكرده‌وه‌: ئه‌و ژنه‌ وه‌كو ئاواره‌ى ناوچه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى روویان له‌شارى سلێمانى كردووه‌ و منداڵیشى هه‌یه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure