لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

هەواڵ / ئابوری :: 23/03/2019‌ :: 316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دوای هەشت مانگ بۆ یەکەمین جار لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەهای 5% ی لەدەستدا.

(دوێنێ هەینی 22ی ئازاری 2019)، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی %5ی بەهاکەی لەدەستدا، ئەمەش دوای تێپەڕینی هەشت مانگ یەکەم جارە دابەزینی لەو شێوەیە تۆماربکات.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا هەر دۆلارێک بەرامبەر (5,7)لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی لیرەی تورکی پەیوەستە بە تێکچوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا،دوای لێدوانەکانی ئەردۆغان کە رایگەیاندبوو، دانپێدانانی ئەمریکا بە سەروەری ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان دروستکردنی قەیرانێکی نوێیە لە ناوچەکە.

ئا:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure