ئه‌نجومه‌نى پارێزگای موسڵ له‌باره‌ى لادانی پارێزگار بڕیارده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 23/03/2019‌ :: 461‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى ئازارى 2019) عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پێشنیارى له‌سه‌ركارلادانى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مان نارد، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌واش رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌ن بڕیارى له‌سه‌ركارلادانیان جێبه‌جێده‌كات.


سیدۆ حسێن تاتانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا (موسڵ) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: "سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌پێى یاسا، ده‌سه‌ڵاتى لادانى پارێزگارى هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر مه‌رج و بیانووه‌كان یاسایى بن، بێگومان هۆكاره‌كانى ئه‌و داوایه‌ى له‌سه‌ركارلادانى پارێزگار و جێگره‌كانى زۆر ره‌وا و یاسایین".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیارى له‌سه‌ركارلادانى پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى ده‌ركرد، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كات.

روونیشیكرده‌وه‌: له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتێكى باڵاتره‌وه‌ ده‌رده‌چێت، ئه‌نجومه‌ن به‌ زۆرینه‌ى ره‌هاى ده‌نگى ئه‌ندامانى پارێزگارێكى نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure