گه‌شتكردن له‌ پارێزگاری موسڵ و جێگره‌كانی قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / عێراق :: 23/03/2019‌ :: 790‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی عێراق بە سایتی ئەخبارییەی راگەیاندووە: كه‌ به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی موسڵه‌وه‌، گه‌شتكردن له‌ نه‌وفل عاكوب پارێزگارى موسڵ و جێگره‌كانی قه‌ده‌غه‌كراوه‌.


قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له‌ پارێزگارى نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی، دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواى له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه‌ كه‌ پارێزگارى نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی له‌سه‌ركار لابدرێن.

هه‌ر دوێنێ عه‌بدولمه‌هدی به‌ فه‌رمانێك لیژنه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی موسڵ پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك و خنكانی زیاتر له‌ 100 كه‌س.

 

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure