سێ سەرۆکایەتییه‌كه‌ی عێراق لەبارەی رووداوه‌كه‌ی موسڵ چه‌ند بڕیارێكیاندا

هەواڵ / عێراق :: 23/03/2019‌ :: 918‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 


هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى شاری موسڵ و بارودۆخی شاره‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییان ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد.


بەپێی بەیاننامەیەک، ھەرسێ سەرۆکایەتی كۆمار و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی نائاساییان ئەنجامدا، به‌مه‌به‌ستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەڕێوەبردنی شارەکە لەسەر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئیداری و ئەمنی و ئابووری رێکكەوتن.

هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بڕیاریانداوه‌: ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلە بۆ سزادانی کەمتەرخەمان و سەبەبکارانی رووداوه‌كه‌ بگیرێته‌به‌ر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە قەرەبووكردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و جێبەجێکردنی داواكانیان لە ڕێگای پێکھێنانی لێژنەیەکی پەیوەست بە سێ سەرۆکایەتییەکەوە کراوه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێكیان داوه‌.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئازاری 2019، له‌ رۆباری دیجله‌ به‌له‌مێك وه‌رگه‌ڕا و زیاتر له‌ 100 هاووڵاتی شاری موسڵ له‌ ژن و پیاو و منداڵ و گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure