16 كه‌س له‌سه‌ر ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ ده‌ستگیركران

هەواڵ / عێراق :: 23/03/2019‌ :: 362‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی قه‌یرانی موسڵ كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وایه‌ رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی لیژنه‌كه‌یان، 16 كه‌سیان به‌هۆی رووداوی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵه‌وه‌ ده‌ستگیركرد.


 لیوا نه‌جم جبوری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی قه‌یرانی موسڵ رایگه‌یاند: روداوی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ روداوێكی گه‌وره‌ بوو ده‌یان هاووڵاتی كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون له‌ روباری دیجله‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاشكراشی كرد: لیژنه‌كه‌یان كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران پێكهێناوه‌ رۆژی هه‌ینی ده‌ستیكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌.

 باسی له‌وه‌شكردووه‌: 16 كه‌س به‌ تۆمه‌تی رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئازاری 2019، له‌ رۆباری دیجله‌ به‌له‌مێك ژێرئاوکەوت و زیاتر له‌ 100 هاووڵاتی شارەکە گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure