دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 22/03/2019‌ :: 58921‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە دابەشكردنی مووچە بۆ ماوەیەک پێشبخات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکاتەوە.


سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار لە دابەشكردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری (ئەمڕۆ هەینی 22ی ئازاری 2019) بەدواڕۆژی وت: "وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەوڵدایە دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت".

ئەو سەرچاوەیە رونیشكردەوە: وەزارەتەكە نوسراوی ئاڕاستەی بەغدا كردووە بۆ ناردنی 204 ملیار دیناری سێ مانگی مووچەی پێشمەرگە (سێ مانگی یەكەمی 2019).

وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕێش دەكات وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ ناردنی بڕە پارەی زیاتر بۆ دابەشكردنی مووچە كە لە ئێستادا مانگانە 378 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا نزیكەی 250 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی داراییە كە لە دابەشكردنی مووچەی رابردوو ماوەتەوە بۆیە ئەگەر بەغدا و سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی دارایی بە ئەرێنی بدەنەوە ئەوا دابەشكردنی مووچە پێشدەخرێت، كە لە هەشت مانگی رابردوو هەموو 5ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچەكراوە بەڵام بۆ ئەم مانگە پێشدەخرێت و بە زوویی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە.

داڕشتنەوە: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure