یەکێتی ئەوروپا و روسیا ئیدانەی لێدوانێکی ترەمپ دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 22/03/2019‌ :: 438‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی کۆنکاری عەرەبی و روسیا و چەند وڵاتێکی دیکە، ئیدانەی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایان کرد سەبارەت بەدانپێدانان بە بەرزایەکانی جۆلان وەکو بەشێک لە ئیسرائیل.


ترەمپ (دوێنێ پێنجشەممە 22ی ئازاری 2019) لە رێگەی توێتێکەوە وتی: "دوای 52 ساڵ، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا دان بە سەروەری ئیسرائیلدا بنێت لە بەرزایەکانی جۆلان، ئەو ناوچەیە گرنگییەکی ستراتیجی زۆری هەیە بۆ ئیسرائیل و سەقامگیری ناوچەکە".

لە وەڵامی ئەو وتانەی ترەمپدا، روسیا رایگەیاند: ئەمە هەڕەشە دەبێت بۆ تێکچوونی سەقامگیری ناوچەکە و کاریگەریان لەسەر ئەو هەوڵانە دەبێت کە دەدرێت بۆ بەرپاکردنی سەقامگیری لە سوریا.

هاوکات کۆنکاری عەرەبی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو: وتەکانی ترەمپ لەدەرەوەی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکاندایە و جۆلان خاکێکی سوریایە و داگیرکراوە.

لەو بارەیەوە، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: "یەکێتی دان بە سەروەری ئیسرائیلدا نانێت لە بەرزایەکانی جۆلان، ئەوێ خاکی سوریایە و داگیرکراوە".


ئیسرائیل لە جەنگی 1967-دا، دەستیگرت بەسەر بەرزایەکانی جۆلان و قودسی رۆژهەڵات و غەزە، ئەوەش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە رەتکرایەوە وەکو خاکی ئیسرائیل دانیپێدابنرێت.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە