خۆپیشاندان دژی بوتفلیقە بەردەوامی هەیە

هەواڵ / جیهان :: 22/03/2019‌ :: 187‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئازاری 2019، هەزاران خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکانی پایتەختی جەزائیر و داوایان کرد عەبدولعەزیز بوتفلیقە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بکشێنێتەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی، پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، دەسەڵاتدارانی جەزائیر تەواوی هۆکارەکانی گواستنەوەیان راگرت، هێڵەکانی شەمەندەفەریش رایانگەیاندبوو کە بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.

 

ئەو خۆپیشاندانانەش لە کاتێکدایە، جەزائیرییەکان داوای گۆڕینی سیستمی حکومڕانی دەکەن لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان نەک دواخستنی.

 

پێشتر بوتفلیقە، کە ماوەی پێنج ساڵە بەهۆی جەڵتەیەکەوە دەگمەن لە بۆنە گشتییەکاندا دەردەکەوێت، رایگەیاندبوو کە بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی خۆی کاندید ناکات، بەڵام خۆپیشاندەران داوای دورکەوتنەوەی دەکەن لە دەسەڵات.

 

ئا: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure