کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لەم ناوچانە لافاو دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/03/2019‌ :: 19022‌ جار بینراوە
سلێمانی لە کەشێکی باراناویدا

دواڕۆژ

دەستەی کەشناسی عێراقی لە ڕاگەیندراوێکی تایبەتی خۆیدا، هەواڵی بارینی بارانێکی بەخور ڕادەگەێنێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە. 


مەحمود عەبدولەتیف سەرۆکی دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند: لە شەوی هەینییەوە پلەکانی گەرما دادەبەزێت، تا ڕۆژی یەكشممە، بارانێکی بەخوڕ ڕوو دەکاتە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و تا شەوی سێشەممە بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەنراوەکە، ئەگەری لافاو لە ناوچەکانی ( کەرکوک، دیالە، خانەقین) هەیە، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دادەبەزێت بەتایبەتی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. 

وەرگێڕان: سۆران نورەدین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure