سوریا ئیدانەی لێدوانێكی ترەمپ دەكات

هەواڵ / جیهان :: 22/03/2019‌ :: 170‌ جار بینراوە
بینای وەزارەتی دەرەوەی سوریا

دواڕۆژ


وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئیدانەی هەڵوێست و لێدوانەكانی دوێنێی سەرۆكی ئەمریكا دەكات لەبارەی بەرزاییەكانی جولانەوە و بە نامەسئولانە وەسفیكرد.


وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەبەیاننامەیەكی رەسمیدا ئەوەی خستۆتەڕوو، كە ئەمریكا بەكوێرانە لایەنگیری بۆ ئیسرئایل دەكات و بەئیسرائیلی ناساندنی بەرزاییەكانی جۆلان "نامەسئولانە"یە.


سوریا هەڵوێستەكەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەرزاییەكانی جۆلانەوە بە پێشێلی بڕیاری ژمارە 497ی ساڵی 1981ی نەتەوە یەكگرتووەكان دەزانێت و ئیدانەی دەكات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نوێترین تویتیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژەی بەوە كردبوو: ده‌بێت دانبنرێت به‌ سه‌روه‌ری ئیسرائلدا یەسه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "دوای 52 ساڵ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی دانبنێت به‌ سه‌روه‌ری ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان".


وتیشی: "ده‌بێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌شێك بێت له‌ ئیسرائیل، چونكه‌ بۆ باری ئه‌منی و  جێگیریی هه‌رێمه‌كه‌ پێویسته‌".

به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه‌ پێشتر ناوچه‌یه‌كی سوریا بوو له‌ ساڵی 1967 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

 

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure