له‌سه‌ر رووداوی نوقمبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی دیجله‌ له‌ موسڵ ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ستگیركران

هەواڵ / عێراق :: 21/03/2019‌ :: 718‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌سه‌ر رووداوی نوقمبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (21ی ئازاری 2019) كه‌ زیاتر له‌ 71 كه‌س بوونه‌ قوربانی و 55 كه‌س رزگاركران، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی  موسڵ نۆ كه‌سی ده‌ستگیركرد.


راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسڵ بڕیاری راگرتنی نۆ كرێكاری ده‌ركرد، كه‌ به‌رپرسبوون له‌و  به‌له‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رووباری دیجله‌دا نوقمبوو.

ئاشكراشیده‌كات دادگای لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌: یاداشتی ده‌ستگیكردنی بۆ خاوه‌نی ئه‌و به‌له‌مه‌ و دورگه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ ده‌ركردووه‌، فه‌رمانیشیداوه‌ به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.

پێشتریش دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، فه‌رمانی بۆ دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌ركرد رێوشوێنی یاسایی له‌ دۆسیەی ئه‌و كه‌سانه‌ بگرنه‌به‌ر كه‌ بوونه‌ته‌هۆی نوقمبوونی ئه‌و به‌له‌مه‌ له‌ رووباری دیجله‌دا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure