ترەمپ: کاتی ئەوەیە دانبنرێت بە سەروەری ئیسرائیلدا

هەواڵ / جیهان :: 21/03/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نوێترین تویتیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: ده‌بێت دانبنرێت به‌ سه‌روه‌ری ئیسرائل لەسه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "دوای 52 ساڵ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی دانبنێت به‌ سه‌روه‌ری ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان.

وتیشی: "ده‌بێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌شێك بێت له‌ ئیسرائیل چونكه‌ بۆ باری ئه‌منی و  جێگیریی هه‌رێمه‌كه‌ پێویسته‌".

به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه‌ پێشتر ناوچه‌یه‌كی سوریا بوو له‌ ساڵی 1967 له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

و:كێوان ئاوات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure