حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر رووداوی به‌له‌مه‌كه‌ی دیجله‌ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / عێراق :: 21/03/2019‌ :: 587‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

لیوا سه‌عد معه‌ن وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زارەتی ناوخۆی عێراق، له‌ په‌یامێكی ده‌نگیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ هاتووه‌، كۆتا ئاماری قوربانییه‌كانی رووداوی نقوبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ راگه‌یاند، ئاماژه‌ بۆ هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش ده‌كات.

سه‌عد معه‌ن له‌ په‌یامه‌ ده‌نگییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دواین ئاماری رووداوه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ له‌ موسڵ بەمشێوەیەیە، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا رزگاركراون، 55 كه‌سن، 19 كه‌سیان مناڵن، ژماره‌ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 71 كه‌سن، ژن و منداڵیان تێدایە.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و روونیشه‌ كه‌ توانای له‌ خۆگرتنی ئه‌و به‌له‌مه‌ له‌وه‌ كه‌متر بووه‌ كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ سواركراوه‌، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵه‌ و که‌موكوڕییه‌كان روون دەکرێنەوە، هه‌روه‌ك پرۆسه‌ی به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وادا به‌رده‌وامه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure