ده‌ستبه‌سه‌ر دوانزه‌ ئۆتۆمبیلی به‌قاچاخ هێنراو ده‌گیردرێت‌

هەواڵ / عێراق :: 21/03/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق، (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئازاری 2019) رایگه‌یاند: له‌ ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سری باكور له‌ پارێزگای به‌سره‌، ده‌ستبه‌سه‌ر 12 ئۆتۆمبیلدا گیراوه‌ كه‌ به‌ نیازبوون به‌ قاچاخ بیهێننه‌ وڵاته‌وه‌.


به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق، له‌ ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سری باكور له‌ پارێزگای به‌سره‌، ده‌ستبه‌سه‌ر 12ی ئۆتۆمبیلدا گیراوه‌ كه‌ ئاماده‌كرابوون به‌ قاچاخ بهێنرێته‌ عێراقه‌وه‌، هه‌موو ئۆتۆمبیله‌كان له‌ خواری مۆدێلی هێنانی ئۆتۆمبیل بوون.

ده‌سته‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌: ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی گومركی ئوم قه‌سر و لقی گه‌ڕان و پشكنینی ده‌روازه‌كه‌ بووه‌، دۆسیه‌كه‌ به‌پێی كۆنووسێكی ئوسوڵی هه‌واڵه‌ی داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای سه‌فوان كراوه‌، بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی پێویستیان له‌به‌رامبه‌ر ئەمجامبدرێت.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure