هەفتەی سێ ڕۆژ گەشتەکانی هەولێر و باکوری کوردستان ئەنجامدەدرێن

هەواڵ / ئابوری :: 21/03/2019‌ :: 538‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
 
بۆ یەکەمجار گەشتی راستەوخۆی نێوان ئامەد - هەولێر لەلایەن هێڵی فڕۆکەوانی (ئەنەدۆڵۆ جێت)دەستیپێکرد، یەکەم فڕۆکە بە 18 سەرنشینەوە کاتژمێر 11:10 خولەکی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر.

لە راگەیەنراوێکی رەسمی کۆمپانیای فڕۆکەوانی "ئەنەدۆڵۆ جێت"ی تورکی کە (ئەمڕۆ پێجشەممە 21ی ئازاری 2019) بڵاویکردەوە، تیایدا هاتووە: "گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە کە لە ئه‌مڕۆ پێنجشەممەوە کۆمپانیاکەمان گەشتەکانی بەشێویەکی راستەوخۆ لە نێوان غازی عەنتاب و ئامەد و هەردووکیشیان بۆ هەولێر دەستپێدەكات و ئەمڕۆش یەکەمین کاروانی گەشتیاران گەیشتنە هەولێر".

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: لەمەودوا هەفتەی سێ رۆژ لەنێوان ئامەد و غازی عەنتاب و هەولێر گەشتی راستەوخۆ دەبێت، ئێستا بلیتى فڕۆکە بەردەستە نرخەکەشی لە 99 هەزار دیناری عێراق بۆ سەرەوە دەستپێدەکات.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە