سبه‌ی هه‌موو شوێنكه‌وتوانى سه‌در كفن ده‌پۆشن

هەواڵ / عێراق :: 21/03/2019‌ :: 524‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

سبه‌ينێى هه‌ينى (22ى ئازارى 2019) هه‌موو لايه‌نگران و شوێنكه‌وتووانى ره‌وتى سه‌در و هه‌وادارانى كفنى سپى ده‌پۆشن و ده‌چنه‌ نوێژى هه‌ينى شاره‌كانى خۆيان.


نووسينگه‌ى شه‌هيد سه‌يد محه‌مه‌د سه‌در له‌ نه‌جه‌ف له‌ نووسراوێكدا كه‌ ژماره‌ (201)ى به‌روارى ئه‌مڕۆ (21/3/2019)ى له‌سه‌ره‌، رێنمايى ده‌داته‌ (ئيمانداران) له‌ كاتى نوێژى سبه‌ينێ هه‌ينى رۆژ (14ى ره‌جه‌ب به‌رامبه‌ر 22ى ئازارى 2019) كفن بپۆشن، له‌ هه‌موو پارێزگاكانى عێراق.

ئه‌و داوايه‌ى نووسينگه‌ى شه‌هيد سه‌در، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌ك دێت بۆ ئه‌و هێرشانه‌ى كرانه‌سه‌ر ره‌مزى كفن و خاوه‌نه‌كانى له‌لايه‌ن هه‌ندێك كه‌ناڵه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure