پێنج ملیۆن دینار پێشینه‌ى هاوسه‌رگیریی به‌ هاوڵاتیان ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 21/03/2019‌ :: 11907‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بانكى نه‌هره‌ینى ئیسلامى ئاشكرایكرد: بڕى پێنج ملیۆن دینار پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ سوودى 10% به‌ هاوڵاتیان ده‌دات.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانكى نه‌هرین، كه‌ بانكێكى حكومییه‌ رایگه‌یاندوه‌: بڕیاریانداوه‌ بڕى پێنج ملیۆن دینار وه‌ك پێشینه‌ى هاوسه‌رگیریی به‌ هاوڵاتیان بده‌ن، رێژه‌ى سووى ساڵانه‌ى 10% ده‌بێت و قه‌رزه‌كه‌ش به‌ سێ ساڵ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

بانكه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌: مه‌رجه‌كانى پێدانى ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌بێت ته‌مه‌نى له‌ 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویستیش هه‌بێت و داواكارى ئه‌و شمه‌كانه‌شى پێبێت كه‌ ده‌یه‌وێت بیكڕێت.

بانكى نه‌هره‌ین له‌ 17ى ئازارى 2018 به‌ بڕى 10 ملیۆن دینارى وه‌ك قه‌رزى پرۆژه‌ى بچووك به‌ هاوڵاتیان راگه‌یاند.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure