ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى F35 به‌ توركیا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى سۆخۆى 57 روسى نه‌كڕێت

هەواڵ / جیهان :: 21/03/2019‌ :: 370‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌نیازه‌ فڕۆكه‌ى شه‌ركه‌ڕى "ئیف 35" به‌ توركیا بدات سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كۆنگرێس و هه‌ڕه‌شه‌كانى پێشترى كۆشكى سپى كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌  به‌ توركیا نه‌فرۆشێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره‌ سوربێت له‌سه‌ر كڕینى سیستمی بەرگری "ئێس 400"ی روسى.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى توركیاى راگه‌یاندوه‌: واشنتن بڕیاریداوه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ راده‌ستى توركیا بكات و سه‌ره‌تاش دوو فڕۆكه‌ ده‌بێت و هه‌واڵه‌كه‌ش جێگه‌ى سه‌رنجى چاودێرانى سه‌ربازییه‌.

ئه‌و بڕیاره‌ى واشنتن له‌كاتێكدایە كه‌ توركیا پێش ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند سیستمى مووشه‌كى به‌رگرى "ئێس 400"ى روسى ده‌كڕێت، دواى ئه‌وه‌ى واشنتن سستى نواند له‌  فرۆشتنى سیستمى پاتریۆت.

واشنتنیش چه‌ندجارێك له‌ په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕى دژى ئه‌و بڕیاره‌ى توركیا بۆ كڕینى سیستمى مووشه‌كى "ئێس 400"، توركیاش جه‌تیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ واز له‌ كڕینى مووشه‌كى "ئێس 400" ناهێنێت، دواى ئه‌وه‌ى له‌جه‌نگى یه‌مه‌ن شكستى مووشه‌كى پاتریۆت ده‌ركه‌وت له‌ رێگریكردن له‌و مووشه‌كانه‌ى له‌یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى ریاز ده‌كران.

 

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure