ئه‌نبار ئاهه‌نگى نه‌ورۆز ده‌گێڕێت

هەواڵ / عێراق :: 21/03/2019‌ :: 262‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


دانیشتوانى شارى هیت له‌پارێزگاى ئه‌نبار (رۆژى چوارشه‌ممه‌ 20ی ئازار) به‌بۆنه‌ى چه‌ژنى نه‌ورۆز به‌به‌شدارى خانه‌واده‌ كوردییه‌كان ئاهه‌نگیان گێڕا.


تارق ئه‌لحاته‌مى، به‌شداربوویه‌كى ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئاهه‌نگه‌كان به‌ جلوبه‌رگى كوردى و به‌گۆرانى كوردى و هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى به‌رێوه‌چووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: ئامانجى سه‌ره‌كى له‌و ئاهه‌نگه‌ رێزگرتنى ئه‌و خانه‌واده‌ كوردانه‌یه‌ كه‌ له‌شارى هیت و پارێزگاى ئه‌نبار كه‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌  نیشته‌جێن و  له‌ خۆشى و ناخۆشى له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌شدارن.

ئه‌لحاته‌مى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ لەپارێزگای ئه‌نبار به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و خه‌ڵكێكى زۆریش به‌شدارى كردوه‌.

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure