تێریزا ماى داواى دواخستنى برێكست ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 20/03/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا تیریزا ماى رایگه‌یاند: كه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا داواى له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپى كردووه‌ ده‌رچوونى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپادا دوابخات بۆ 30ى حوزه‌یرانى داهاتوو.


ئه‌وه‌ش ماناى وایه‌ ره‌نگه‌ بریتانیا به‌شدارى بكات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ مانگى مایسى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت. 

تیریزا ماى له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دڵنیام په‌رله‌مانتارانى بریتانیا ده‌رچوونى وڵاته‌كه‌م له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ى دووجار ره‌تیانكرده‌وه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure