بن سەلمان بەهۆی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەوە بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات

هەواڵ / جیهان :: 21/03/2019‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامەی گاردیانی بریتانی لە ژمارەی سێشەممەیدا گرنگییەکی زۆری بە دۆسیەی عەرەبی دا و بەتایبەت دۆخی سعودیە، تیشکیشی خستووەتەسەر ئامادەنەبوونی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لە کۆمەڵێک بۆنەی گرنگدا و بەشێک لە شیکەرەوە سیاسییەکان بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی لەیەکیدەدەنەوە.


رۆژنامەکە لە راپۆرتێکیدا باس لەو هەواڵانە دەکات کە دەڵێت: "کۆمەڵێک دەسەڵات لە بن سەلمان وەرگیراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیشیان شازادەی جێنشین ئامادەی چەندین کۆبوونەوەی گرنگ نەبووە لە سعودیە و پێدەچێت چەند دەسەڵاتێکی لێوەرگیرابێتەوە، بە تایبەت دەسەڵاتی پارە و ئابووری".

گاردیان ئاماژە بەوەش دەکات: شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە وەزیرەکانی وڵات لەوە ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەسەڵاتەکانی محەمەدی کوڕی کەمدەکرێتەوە ئەگەرچی بەشێوەیەکی کاتیش بێت.

دەشڵێت: "مسعاد ئەلمعیبان کە راوێژکاری شای سعودیەیە و لە زانکۆی هارڤارد خوێندنی تەواوکردووە، بەشێوەیەکی ناڕەسمی بڕیارە ئابوورییەکان بە وەکالەت دەردەکات".

گاردیان ئاشکراشیکردوە: کە پەیوەندی نێوان شا سەلمان و شازادەی جێنشین لە کاتی کوشتنی جەمال خاشقچییەوە ئاڵۆزی تێکەوتووە کە بەهۆیەوە لایەنە نێودەوڵەتییەکان تۆمەتیان ئاراستە محەمەد بن سەلمان دەکرد، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی ریاز ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گاردیان، محەمەد بن سەلمان هەفتەی رابردوو ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەبووە کە باسی سەرۆکایەتی دەکات، ئەوەش توڕەبوونی شا سەلمانی لێکەوتووەتەوە، جگە لەوەش پێشوازی لە چەندین میوانی بیانی نەکردووە لە نێوانیاندا سێرجی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیا.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە