ژێردەریاییەکی ئەتۆمی ئەمریکا گەڕانێکی بەنێو دەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدا

هەواڵ / جیهان :: 21/03/2019‌ :: 162‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ژێردەریاییەکی ئەتۆمی ئەمریکی لە بنکەی کەنداوی رەش لە دورگەی کریتی یۆنانی، گەڕانێکی بە نێو ئاوی دەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدا.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕ تی روسی، ئەو ژێردەریاییە کە لە جۆری "یو ئێس فلۆریدا SSGN 728"ه، 154 موشەکی تۆماهۆکی تێدایە و مەوداکەی دەگاتە 1.6 هەزار کیلۆمەتر، یەکێکیشە لەو چوار ژێردەریاییە ئەمریکییە کە لە ژێردەریایی موشەکی ئەتۆمی ستراتیجییەوە گۆڕاوە بۆ ژێردەریایی هەڵگری موشەکی کروز.

پێشتر هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ژێردەریایی "فلۆریدا" رووی لە کەنداوی رەش کردووە کە 1.1 هەزار کیلۆمەتر لە سوریاوە دورە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەوێ ماوەتەوە.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure