رۆژنامه‌یه‌ك: ئه‌سه‌د سه‌ردانى عێراق ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 20/03/2019‌ :: 249‌ جار بینراوە
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سوریا

دواڕۆژ

رۆژنامه‌یه‌كى لوبنانى رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌منزیكانه‌ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سوریا سه‌ردانى عێراق بكات.


رۆژنامه‌ى دیارى لوبنانى له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌ سیاسیه‌كانى سوریاوه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ پاش سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ عێراق، له‌ئێستادا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوانكراوى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ به‌غدا له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌.

ئاماژه‌شیداوه‌ كه‌ عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ كه‌ فالح فه‌یاز، راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى كارده‌كات له‌سه‌ر رێكخستنى به‌رنامه‌ى كاره‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نى سوریدا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ واده‌ى دیاریكراوى سه‌ردانه‌كه‌ ئاشكرابكه‌ن.

وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure