مۆسکۆ "بەهێزترین ژێردەریایی" نمایشدەکات

هەواڵ / جیهان :: 20/03/2019‌ :: 254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتی بەرگری روسیا، رۆژی سێشەممە 19ی ئازاری 2019، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ژێردەریاییە ئەتۆمییە نوێیەکەی نمایشکرد کە لە جۆری "بۆری"یە، ئەوەش لە کاتی گەشتێکیدا بەنێو زەریاکاندا.


هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا چەند وێنەیەکی ژێردەریایی "ڤلادیمێری مەزن" نیاشندراوە کە لە شوێنی دروستکردنەکەیەوە دەگوازرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بریتانی، ئەو ژێردەریاییە نوێیە مووشەکی ئەتۆمی لێبەستراوە کە هێزەکەی دەگاتە 550 تەن و دەتوانێت ئامانجێک لە دوری 10 هەزار کیلۆمەترەوە بپێکێت.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو ژێردەریاییە کە بە بەهێزترین دادەنرێت لە جیهاندا، توانایی تەقاندنی 20 موشەکی لەو جۆرەی هەیە و دەتوانێت شارێک بە تەواوی وێران بکات.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure