وێنە: کۆمەڵێک گەنجی هەولێر لە سێ رۆژدا سێ تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 20/03/2019‌ :: 661‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

ژمارەیەک کچ و کوڕی شاری هەولێر ماوەی سێ ڕۆژە دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی دەوروبەری هەولێر، بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی هاووڵاتیان تیایدا پشووەکانی نەورۆز بەسەر دەبەن.


دەریاز ئیسماعیل، یەکێک لەو گەنجانەی بەشدارە لە هەڵمەتەکە بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەو هەڵمەتەی ئێمە بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەیە کە لە پشووەکانی نەورۆزدا گەشتیاران سەردانی دەکەن.

وتیشی: "بەداخەوە ئەو شوێنانەی ئێمە پاککمانکردووەتەوە زۆربەیان ئەو شوێنانەن کە هاووڵاتیان پشووی تیادا دەدەن، بەڵام بەداخەوە ژنیگەکەی زۆر پیسبوو و بەجۆرێک لەماوەی سێ رۆژدا نزیکەی سێ تەن پاشماوە و کەلوپەل و پلاستیک و نایلۆن و قوتومان هەڵگرتووەتەوە و کارەسات بۆ ژنیگە دەخوڵقێنن".

روونیشیکردەوە: ئێمە خۆبەخشانە کاردەکەین و زۆربەمان دەرچووی زانکۆین، داواش لە هاووڵاتیان دەکەین لە رۆژانی پشوودا ژینگە بپارێزن و پاشماوە دوای خۆیان جێنەهێڵن.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە