باشماخ: رۆژانه‌ 2000 گه‌شتیارى ئێرانى دێنە هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: 19/03/2019‌ :: 352‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

بەهۆی لابردنی رسوماتی 25 هەزار دینار لە گەشتیارانى ئێرانى، هاتنی گەشتیارانی فارس و كوردانى رۆژهەڵاتى كوردستان لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ هەرێمی كوردستان روو لەزیادبوونه‌ و به‌ 2000 گه‌شتیارى رۆژانه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.


بەپێی ئامارێكی بنكەی نشینگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، كە وێنەیەكی تایبەت دراوەتە دواڕۆژ، لەماوەی 12 رۆژی پشووی رۆژانی نەورۆزی ساڵی 2019 لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە 15 هەزار و 148 گەشتیاری ئێرانی و كوردانی رۆژهەڵات، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە واتە رۆژانە 1262 گەشتیار هاتوونەتە هەرێم.

بەپێی ئامارەكە و لەو ماوەیەدا، چوونی گەشتیاران لەهەرێمی كوردستانەوە، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بریتیبووە لە (10) هەزار و 192 گەشتیار، واتە رۆژانە 849 گەشتیار رۆیشتوونەتە ئێران.

هاوكات بەپێی ئامارێكی نافەرمی كە دەست دواڕۆژ كەوتووە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا رۆژانە نزیكەی 2000 گەشتیاری ئێرانی بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان لە پشووی نەورۆز لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و پێشبینیشدەكرێت بۆ رۆژانی داهاتوو تا رێكەوتی 2019/3/25 كە دواڕۆژی كاتی وەرنەگرتنی رسوماتى 25 هەزار دینارەكەیە لە گەشتیارانی ئێرانی ئامارەكە روو لەهەڵكشان بكات.

به‌وتەی بەرپرسانی نشنیگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و بەرپرسانی پەیوەندیداری مەرزەكە، دوای كۆتایهاتنی جەژنی نەورۆز ئامارى گه‌شتیاران ئاشكراده‌كه‌ن.

پ: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە