گه‌شتیارانی ئێرانی و عێراق بازاڕى سۆران ده‌بوژێننه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 19/03/2019‌ :: 431‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

دوای هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر گه‌شتیارانی ئێران، جگه‌ له‌ گه‌شتیارانی ئێرانی، رۆژانه‌ گه‌شتیارێكی زۆر له‌ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق دێنه‌ ناوچه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆرانیش ده‌ڵێت: گه‌شتیارانی ئێرانی و عێراقی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌ڤه‌ری سۆرانیان بوژاندوه‌ته‌وه‌. 


بارزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران به‌دواڕۆژی وت: هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر گه‌شتیارانی ئێرانی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وایكردوه‌ كه‌ رۆژانه‌ گه‌شتیارێكی زۆر له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران بێنه‌ ده‌ڤه‌ری سۆران، جگه‌ له‌ هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانی وڵاتی ئێران، رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار له‌ باشورو ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌شتا كۆمپانیاوه‌ ده‌هێنرێنه‌ سۆران. 

رونیشیكردوه‌: هاتنی گه‌شتیاران له‌و دوو شوێنه‌ بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران بۆته‌ مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه‌، رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانی ئێرانی و عێراقی و ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان، داهاتێكی له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ ده‌ڤه‌ری سۆران. 

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران وتیشى: هه‌ر گه‌شتیارێكی ئێرانی یان عێراقی ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ یه‌ك شه‌و بمێنێته‌وه‌ه، لانی كه‌م  50 بۆ 70 دۆلار خه‌رجده‌كات. 

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هاوینه‌هه‌وار و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران بۆ یه‌ك شه‌و مانه‌وه‌ توانای له‌ خۆگرتنی نزیكه‌ی 3 هه‌زار گه‌شتیاریان هه‌یه‌، له‌و دوو سێ ڕۆژه‌دا به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری ئێرانی و هاتنی گه‌شتیارانی عێراقی به‌ شێوه‌ی گروپ، جموجۆڵێكی زۆری گه‌شتیاریی له‌ هه‌موو ئاسته‌كانه‌وه‌ دروستبووه‌ و ئه‌م جموجۆڵه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر  بازاڕه‌كانى سۆران دیاره‌. 

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە