بڕیارێک لە بەرژەوەندی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتێک دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 19/03/2019‌ :: 26230‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزارەتی تەندروستی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەکات کە بەهۆیەوە مانگێک قیدەم وەردەگرن.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ساڵانی 2016 تاوەکو 2018 بە رێکوپێکی دەوامیان کردووە سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە دەکرێت.

بەپێی نوسراوەکە ئەم سوپاس و پێزانینە دەبێتەهۆی ئەوەی فەرمانبەرەکە مانگێک قیدەمیان پێببەخشرێت و بەهۆیەوە سەرەمووچەیان بۆ ماوەی مانگێک دێە پێشەوە.

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە