ئەردۆغان هەڕەشە لە خوێنڕێژەكەی نیوزلەندا دەكات

هەواڵ / جیهان :: 19/03/2019‌ :: 6200‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەرچاوەكانی هەواڵ بەپەلە هەڕەشەیەكی سەرۆكی توركیایان بڵاوكردەوەو تیایدا بە بكەری كوشتارگەكەی ناو مزگەوتەكانی نیوزلەندا دەڵێت: "باجەكەی دەدات".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو هەڕەشەیەدا بە خوێنڕێژەكەی نیوزیلەندا دەڵێت: "دەبێت باجی تاوانەكانت بدەیت و ئەگەر نیوزلەندا لێپرسینەوەت لەگەڵ نەكات، ئێمە دەزانین بەشێوەیەك لە شێوەكان لێپرسینەوەت لەگەڵدا بكەین".

پێشتر بەرپرسێکی باڵای تورکیا ئاشکرایكردبوو: ئەنجامدەری هێرشەکەی نیوزلەندا ئوستورالییەکی راستڕەوی توندڕەوە و چەندینجار سەردانی تورکیای کردووە و بۆ ماوەیەکی دورودرێژ تیایدا ماوەتەوە"، بێ ئەوەی ناوەڕۆکی زیاتر و کاتی سەردانەکان ئاشکرابکات.

وتیشی: "پێمانوایە تۆمەتبارەکە توانیویەتی سەردانی وڵاتانی دیکەش بکات، سەرەتا لە تورکیاوەو دواتر بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا، ئێمە لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکان و پەیوەندییەکانی دەکەین لە ناوەوەی وڵاتدا".

رۆژی هەینی رابردوو لە هێرشێکدا بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایسچێرچ، 49 کەس کوژران و بەپێی وتەی لایەنە فەرمییەکانی نیوزلەندا، ئەنجامدەری هێرشەکە ئوستورالییە و راستڕەوێکی توندڕەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتەش رووداوەکەی بە "هێرشێکی تیرۆریستی" ناوبرد.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure