بۆرییەک بۆ گواستنەوەی نه‌وتى كه‌ركوك - جه‌یهان راده‌كێشرێت

هەواڵ / ئابوری :: 19/03/2019‌ :: 232‌ جار بینراوە
فۆتۆ: ئەرشیف

دواڕۆژ


وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى ده‌كات، هه‌وڵه‌كانیان چڕۆكردووه‌ته‌وه‌ بۆ راكێشانى بۆرییه‌كى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان له‌ توركیا.

سامر ئه‌لغه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: بۆرییه‌كى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركوك بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان، به‌ تواناى گواستنه‌وه‌ى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل راده‌كێشن.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌و بۆرییه‌ به‌تۆڕى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى نیشتمانییه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا كێڵگه‌كه‌ تواناى به‌رهه‌مه‌هێنانى ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ى نییه‌.

وه‌زیرى نه‌وت راشیگه‌یاندوه‌: دواى گێرانه‌وه‌ى كێڵه‌گه‌كانى كه‌ركوك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵى، له‌ ئێستادا رۆژانه‌ 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و 80 هه‌زار به‌رمیلى ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا ده‌كرێت.

غه‌زبان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوە: دابه‌زینى به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌ركوك، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى كێڵگه‌كانى عجێل و حه‌مرینه‌وه‌ بووه‌، كاریش ده‌كه‌ن بۆ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كێڵگه‌كان.

ئا: سیروان محه‌مه‌د

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure