نیویۆرك تایمز: بن سه‌لمان ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانى كوشتنى خاشقچى ده‌ركردووه‌

هەواڵ / جیهان :: 19/03/2019‌ :: 388‌ جار بینراوە
محه‌مه‌د بن-سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

شازاده‌ى جێنشینى سعودییه‌ كه‌مپەینێكى تایبه‌تى ده‌ستپێكردووه‌ بۆ كوشتن و سزادانى نه‌یاره‌كانى كه‌ له‌لایه‌ن گروپێكى تایبه‌ته‌وه‌ بۆى به‌ڕێوه‌ده‌برێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "خاشقچى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و كه‌مپەینه‌دا و ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیارى كوشتنى بۆ ده‌رچووه‌".


رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز-ى ئه‌مریكى راپۆرتێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى كه‌مپه‌ینه‌كه‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "شازاده‌ى جێنشین بۆ بێده‌نگكردن و ترساندنی ركابه‌ر و نه‌یاره‌كانى، یه‌كساڵ پێش ئێستا ره‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقچی، ده‌ربڕیووه‌".

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا-وە ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ "بن-سه‌لمان، كه‌مپه‌ینێكى تایبه‌تى به‌ كوشتن و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستگیركردنى نه‌یاره‌كانى ده‌ستپێكردووه‌ له‌ژێر ناوى كه‌مپیه‌نى (كرده‌وه‌ى خێرا)، كه‌ له‌لایه‌ن گروپێكى تایبه‌ته‌وه‌ له‌ژێر هه‌مان ناودا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌شدارن تێیدا و به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنى جه‌مال خاشقچى، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى تۆمه‌تباربوونیان به‌ گرتنه‌ ئامانجى چه‌ندین نه‌یارى ترى سعودییه‌".

له‌باره‌ى ئاگادارى سعودییه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ نیویۆرك تایمز رونیكردووه‌ته‌وه‌ "كه‌مپه‌ینه‌كه‌ له‌لایه‌ن گروپى (كرده‌وه‌ى خێرا)ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌ژێر فه‌رمان و ره‌زامه‌ندى محه‌مه‌د بن سه‌لمان دایه‌ و له‌ژێر چاودێرى سعود قه‌حتان دا.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure