سلێمانى: چاودێرى دانانى سیستمى غازى شل دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/03/2019‌ :: 25‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەدواداچوون بۆ دانانی سیستمی غاز دەکەن بۆ ئۆتۆمبێل، ئەوەش بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو.


ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: بەمەبەستى دانانى رێوشوێنى پێویست بۆ سیستمى غازى (LPG) بۆ بیناو باڵەخانەکان و ئۆتۆمبێل، پێویستە ئەو مەرجانەی دانراوە بۆ سەلامەتى هاووڵاتیان لەکاتى دانانى سیستمەکە لەبەرچاوبگیرێت.

وتیشی: "لەم ساڵانەى دوایدا بەشێوەیەکى بەرچاو دانانى سیستمى غازى رووى لە زیادبوون کردووە و بەهۆى هەستیارى سیستمەکەشەوە پێویستە بەووردى چاودێرى بکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانى سلێمانى بۆ رێگريکردن لە رووداوى نەخوازراو بەوردى چاودێرى سیستمەکە دەکەن و هەموو بینا و باڵەخانەکان پابەنددەکرێن مەرجەکانى سەلامەتى لەبەرچاوبگرن".

ئاماژەی بەوەشدا: هاوشێوەى بینا و باڵەخانەکان لە دانانى سیستمى غازى شل بۆ ئۆتۆمبێل پێویستە هەموو مەرج و رێنمایيەکانى سەلامەتى لەبەرچاوبگیرێت ئەمەش بۆ پاراستنى گیانى شۆفێران و سەرنشینان لەهەر رووداوێکى نەخوازراو.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure