کاتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکراکرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/03/2019‌ :: 533‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بڕیارە سبەینێ شاندی دانوستانی پارتی سەردانی شاری سلێمانی بکەن و لەگەڵ شاندی دانوستانی یەکێتی کۆببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ئەمشەو دووشەممە 18ی ئازاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە سبەینێ شاندی دانوستانی پارتی سەردانی شاری سلێمانی بکەن و لەگەڵ شاندی دانوستانی یەکێتی کۆببنەوە.

پێشتر یەکێتی رایگەیاند کە گۆڕانکاری لە شاندی دانوستانیان دەکەن،  شەوی رابردووش دواڕۆژ بڵاویکردەوە کە پارتی گۆڕانکاری لە شاندەکەی کردووە و پێدەچێت کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بکرێتە سەرۆکی شاندەکە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure