هاککردنی مۆبایلی بەرپرسێکی ئیسرائیلی لە لایەن ئێرانەوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 18/03/2019‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هاککردنى مۆبایلى جەنەڕاڵ (بینى غانتس) سەرۆکى پێشووی دەستەى ئەرکانى گشتى سوپاى ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە، کاردانەوەی لەسەر ئەجێنداى ناوخۆى ئیسرائیل هەبووە و چاودێرە سیاسییەکانى ئیسرائیل-یش پێیان وایە ئەو هاککردنە مەترسییەکى گەورەیە بۆ سەر ئاسایشى وڵاتەکەیان، بەتایبەتى لە کاتێکدا ناوبراو خۆى کاندید کردووە بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، کە چاوەڕوان دەکرێت لە 9ى نیسانى داهاتوو لە ئیسرائیل ئەنجامدەدرێت.


لەوبارەیەوە عامۆس هارئیل کە یەکێکە لە شیکەرەوەکانى کاروبارى سەربازى ئیسرائیل، لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى (هاتێسى) عیبرى وتى: "ئەگەر ئێرانییەکان بەڕاستى مۆبایلەکەى غانتس-یان هاککردبێت، ماناى وایە هەموو شتێکى ناو ئەو مۆبایلە لە گرتە ڤیدیۆ و کورتە نامە و هەموو پەیوەندییەکانى کەوتۆتە دەستى ئێرانییەکانەوە".

ئەوەشى خستۆتەڕوو: ناوبراو ئاگادارى سەرکردەکانى حیزبەکەى خۆى ( شین و سپى) نەکردۆتەوە کە مۆبایلەکەى هاککراوە، ئەمەش گومانى لاى ئەحزابەکانى دیکە دروست کردووە چونکە ناوبراو هەوڵدەدات کۆتایى بە ناتانیاهۆ بهێنێت.

و: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure