هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی بۆ هەرێم زیادیكردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/03/2019‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت و نشینگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رایدگه‌یه‌نێت: دوای هه‌ڵگرتنی باجی سه‌ر گه‌شتیاران هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌ رێژه‌ی 15% زیادیكردووه‌.


موقه‌ده‌م زرار حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت و نشینگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر گه‌شتیارانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووەته‌ مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی هاتنی رێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئێستا رۆژانه‌ 1000 گه‌شتیار له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانەوە داخلی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن. 

وتیشی: "هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕێژه‌ی 15% زیادیكردووه‌".  

زیادبوونی هاتنی رێژه‌ی گه‌شتیارانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوای بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دێت كه‌ بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ باج له‌سه‌ر گه‌شتیارانی ئێرانی هه‌ڵبگیرێت كه‌ داخلی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە