ناسنامه‌ى هێرشبه‌ره‌كه‌ى هۆڵه‌ندا ئاشكرابوو

هەواڵ / جیهان :: 18/03/2019‌ :: 4933‌ جار بینراوە
هێزه‌كانى پۆلیسى هۆڵه‌ندا له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ فۆتۆ: وه‌رگیراوه‌

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پۆلیسی هۆڵه‌ندا ناسنامه‌ و وێنه‌ى هێرشبه‌ره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌و وڵاته‌ى ئاشكراكرد و داواش له‌ هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات كه‌ هه‌ر كه‌س زانیارى له‌سه‌ر هه‌بێت ئاگاداریان بكاته‌وه‌. 

(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى ئازارى 2019) چه‌كدارێك له‌ناو ترامێكى شارى تۆترێختى هۆڵه‌ندا ده‌ستڕێژی گولـله‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كى تریش برینداربوون.

پۆلیسی هۆڵه‌ندا له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى وێنه‌ و ناسنامه‌ى هێرشبه‌ره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا هه‌ڵاتووه‌ و داواى له‌ هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى كرد زانیارى له‌سه‌ر بده‌ن.

هێرشبه‌ره‌كه‌ ناوى غوكمان تانیسه‌ و ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌ و له‌دایكبووى توركیایه‌.

وێنه‌ى هێرشبه‌ره‌كه‌:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure