16 كۆمپانیای یه‌كێتی ئه‌وروپا دێنە هه‌رێمی كوردستان

هەواڵ / ئابوری :: 18/03/2019‌ :: 426‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

شاندێكی بازرگانی كۆمپانیاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی بازرگانی و ئابووری كه‌ بڕیاروایه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه‌. 


ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د، له‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئازاری 2019 شاندێكی بازرگانی هه‌رێمی فلاندەرز لە یەکێتی ئەوروپا كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 16 كۆمپانیا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی هه‌رێم و هه‌رسێ پارێزگاكه‌ و نزیكه‌ی 50 كۆمپانیای بازرگانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌. 

وتیشی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و شانده‌ بازرگانییه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌ی ئه‌وان هه‌یانه‌ بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان بیخه‌نه‌گه‌ڕ، داواشیان كردووه‌ كه‌ كاری هاوبه‌شی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن".
 
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: شانده‌كه‌ هه‌فته‌یه‌ك زیاتر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌و باس له‌ ئاڵوگۆڕی بارزگانی و ئاماده‌كردنی پڕۆتۆكۆل ده‌كه‌ن.


پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure